شارپرێس:
موسەننا سامەڕائی لەکێبڕکێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشایەوەو پشتیوانیی خۆی بۆ هەیبەت حەلبوسی ڕاگەیاند.
یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردو بڕیارە بهگوێرهى کارنامەی کۆبونەوەکە دەنگ لەسەر کاندیدەکانی سەرۆکی پەرلەمانو هەردوو جێگرەکەی بدرێت لەگەڵ سوێندخواردنی ئەندامانی نوێ.
ڕۆژی 11ى 11ى 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو بۆ دەستنیشانکردنی 329 ئەندامی نوێی پەرلەمانەکە، بڕیارە ئەمڕۆش سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت بەدەنگی پەرلەمانتارە نوێیەکان، پاشان ڕێکارەکان بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی نوێی پهرلهمانى عێراق دەستپێبکەن.
سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان دانیشتنەکە بەڕێوەدەباتو ئەمینداری گشتیی پهرلهمان، لیستی ناوی کاندیدە براوەکانی هەڵبژاردنی خوێندەوە، بەمەبەستی دڵنیابونەوە لەژمارەی ئامادەبوانی کۆبونەوەکە بۆ ئەوەی پرۆسەی سوێندخواردن دەستپێبکات.
چوارچێوەی هەماهەنگی عەدنان فەیحانی بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستنیشانکردوەو پارتی دیموکراتی کوردستانیش کاندیدکردنی شاخەوان عەبدوڵڵای بۆ پۆستی جێگری دوەمی سەرۆکی پهرلهمان ڕاگەیاندوە.
ئیخلاس دلێمی لەپارتی دیموکراتی کوردستان وتویهتى، "ڕێککەوتن کراوە کە کاندیدی ئێمە بۆ پۆستی جێگری دوەمی سەرۆکی پهرلهمان شاخەوان عەبدوڵڵا بێت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش بۆ پەرلەمانی عێراق فەرهاد ئەتروشی-یه".
دواى ئهوهى ناوى كاندیدهكانى پۆستى سهرۆكى پهرلهمان خوێندرایهوه، كه بریتى بون له(سالم عیساوى، ههیبهت حهلبوسىو موسهننا سامهڕائى)، دواى كهمێك لهڕاگهیاندنى ناوهكان، موسەننا سامەڕائی لەکێبڕکێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشایەوەو پشتیوانیی خۆی بۆ هەیبەت حەلبوسی ڕاگەیاند.
