شارپرێس:
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌وه په‌یامێكى بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت، "ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار، مه‌رج نییه پارتى یان یه‌كێتیى بێت"، ده‌شڵێت، "به‌ڵام پێویستە هەمولایەنە كوردستانییەکان، ئەو قەناعەتەیان هەبێت كە ئەم پۆستە پشکی كوردە".
مه‌سعود بارزانى لهڕاگهیهنراوێكدا كه تایبه‌ته به‌كاندیدى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت، "لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، پێویستە هەموو لایەنە كوردستانییەکان ئەو قەناعەتەیان هەبێت كە ئەم پۆستە پشکی كوردەو بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بكات، دەبێ میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش گۆڕانكاریی بەسەردابێتو چیتر لایەنێك ئەو پۆستە بەموڵكی تایبەتی خۆی نەزانێت".
سه‌رۆكى پارتى ئاماژه‌ى بهمیكانیزمهكانیش كردوه‌و ڕایگه‌یاندوه، "میكانیزمەكەش بەمشێوەیە بێت كە: یان لەپهرلەمانی كوردستان كەسێك وەك نوێنەری كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریبكرێت، یان تێكڕای لایەنە كوردستانیەكان كۆببنەوە بۆ ئەو پۆستە لەسەر كەسێك ڕێكبكەون".
ئه‌وه‌شى وتوه، "یانیش نوێنەران‌و فراكسیۆنە كوردییەكان لەپه‌رله‌مانى عێراق، كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاریبكەن، مەرجیش نییە ئەوكەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریدەكرێت، پارتی بێت یان یەكێتیی بێت".
بهبڕواى مه‌سعود بارزانى، "دەكرێ لەلایەنێكی دیكه بێت یانیش بێلایەن بێت، گرنگ ئەوەیە ئەوكەسە كۆدەنگیی كوردی لەسەربێتو نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق".
