شارپرێس:
بڵاوبونەوەی گرتەی
ڤیدیۆیی ساتی گێچەڵی بەکۆمەڵی چەند گەنجێک لەشەوی سەری ساڵ بۆ سەر کچێک لە
شەقامێکی شاری بەسڕە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنی، دوای ئەو روداوەش پارێزگاری بەسڕە
دەستگیرکردنی 17 کەسی لەسەر ئەو روداوە ڕاگەیاند.
ئەسعەد عەیدانی،
پارێزگاری بەسڕە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ڕوداوەکە هێزە ئەمنییەکان
دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و ئەو کەسانەیان دیاریکرد کە لەو ڕوداوەدا
تێوەگلاون، دواتریش دەستگیرکران و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر ".
ئەوەشتخستەڕوو، حکومەتی
خۆجێی بەسڕە رێگە بە هیچ هەڵسوکەوتێکی نەشیاو نادات کە ئادابی گشتی و ئاسایشی
کۆمەڵگەیی پێشێل بکات.
پارێزگاری بەسڕە جەختیکردەوە
لەسەر پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان، بەتایبەت لەو شوێنە گشتییانەی لە بۆنەکاندا
گردبونەوەیان تێدا ئەنجامدەدرێت.