سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەرۆك كۆمارەوە بڕیارێك دەدات

عیراق

03/01/2026‌ 5608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، كەدوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، تا کۆتاییهاتنی کاتی دەوامی فەرمی ڕۆژی دوشەممەی داهاتوە.


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا، وادەی کۆتایی بۆ وەرگرتنی داواکاریی ئەو کەسانە دیاریی کرد کە ئارەزوی خۆپاڵاوتنیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

بەگوێرەی  ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو، 5ـی کانونی دوەمی 2026، دیاریی کراوە وەک دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی پاڵێوراوان.

سەرۆکایەتییەکە جەختی لەوە کردوەتەوە، کە وەرگرتنی مامەڵەو داواکارییەکان تەنیا تا کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمی ئەو ڕۆژە بەردەوام دەبێت و دوای ئەو وادەیە دەرگای خۆپاڵاوتن بەفەرمی دادەخرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە چوارشەممەوە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرایەوە.

بەپەلە