شارپرێس:
سهرۆكی بزوتنهوهی نیشتمانی شیعه ڕایگەیاند، نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا بەدەستی زۆردار کەوت و چارەنوسی گەندەڵکارانی دیکەش هەروا دەبێت.
موقتهدا سهدر، سهرۆكی بزوتنهوهی نیشتمانی شیعه لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،" ئەوەی لەكاراكاس ڕویدا كە بەئاسانی دەسەڵات ڕوخاو كۆتایی هات پەیامێكی ئاسمانییە بۆ ئەو سەرۆكانەی سەروەت و گەندەڵییەكانیان گەل و نەهامەتی گەلی لەبیربردنەوە و كردیانیان بەگەلانی چەوساوە".
دوپاتیشیكردەوە،" ئەمڕۆ مادۆرۆ و دەسەڵاتەكەی بەدەست ستەمكارێكەوە ڕوخێنران و هەموو ستەمكاره گەندەڵەكانیش بەهەمان دەردی ئەو دەچن و بەهەمان شێواز دەڕوخێنرێن".
نیكۆلاس مادورۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا لەلایەن هێزێكی تایبەتی ئەمریكاوە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا دەستگیركراو بەفڕۆكە گواسترانەوە بۆ ناو خاكی ئەمریكا.