شارپرێس:
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی چەکداماڵینی گروپەکان تەنیا لەلایەن عێراقییەکان خۆیانەوە ئەنجام دەدرێت و دەڵێت،"چەکداماڵینی گروپەکان بڕیارێکی نیشتمانییەو ڕێگە لەدەستوەردانی دەرەکی دەگرێت".
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەوتارێكدا بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، وتی،"
سودانی لەبەشێكی وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد،" كارمانكردووە بۆ بەهێزكردنی عێراق و سەروەرییەكەی، لەماوەی ڕابردودا ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیمان كۆتایی پێهێناو لەچەند ڕۆژی داهاتودا بنكەی سەربازی عەین ئەسەدمان ڕادەستدەكرێت، بەهەمان شێوەی ئەركی نێردەی یونامیمان كۆتایی پێهێنا."
سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەوەشی ڕونكردەوە، چەك داماڵین و هێشتنەوەی تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بەئامانجگرتنی كەس نییە، بەڵكو بۆ پاراستنی عیراق و نەهێشتنی پاساوی داگیركەرانە، پرۆسەكەش بەتەواوی عیراقییانە دەبێت، ئەوەش هەنگاوێكە مەرجەعییەتی ئایینی جەختی لەسەر كردووە".
هاوكات، لەبارەی گروپە چەكادرەكانیشتەوە بەتوندی قسەی كردو وتی،""دیدگای ئێمە بۆ سنوردارکردنی چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا، بۆ مەبەستی چەسپاندنی سەروەرییە. ئەم هەنگاوە دژی هیچ لایەنێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی عێراق و بڕینی بیانوی ئەو لایەنە دەرەکییانەیە کە دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر وڵاتەکەمان".
