یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەڵێت، پلانی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا زۆر لە ماددەی هۆشبەر و سەرۆکێک گەورەترە و ئامادەکارییە بۆ لێدان لە ئێران.
عەدنان دەنبوس، یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ئاشکرای دەکات، ئەمریکییەکان هێرشیان کردە سەر ڤەنزوێلا و دەستیان بەسەردا گرت، بۆ بەرپەرچدانەوەی تواناكانی ئێران لە داخستنی گەروی هورمز لە ئەگەری هەر پێکدادانێکدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر بۆیە ئەمریکا لێدانی ئێرانی ئەم هەموو ماوەیە دواخست تا سەرچاوەی وزە دابین دەكات، ئێستاش کە نەوت مسۆگەر کراوە، ئەمریکا ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نابێتەوە تەنانەت ئەگەر ئێران گەرووەکەش دابخات.
دەنبوس وتوشیەتی "بەڵام ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی لە ناوچەکەدا روودەدات چونکە ئابووری عێراق بەرخۆرییە و 91% پشت بە نەوت دەبەستێت بۆ دابەشکردنی مووچە، بژێوی ژیانی خەڵکی عێراقیش پەیوەستە بەو مووچەیەی کە لە نەوتەوە دێت".