ئەمریكا پەیامێك ئاڕاستەی سوپای عێراق دەكات و ڕۆڵی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنێت

عیراق

06/01/2026‌ 617 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا پەیامێک ئاراستەی سوپای عێراق دەکات و دەڵێت، خزمەت و قوربانییەکانیان و هێزی پێشمەرگە لەپاراستنی سەروەریی عێراق بەرز دەنرخێنن.

 
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانوونی یەکەمی 2026، بەبۆنەی تێپەڕبونی 105 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراق، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ئەمریکا ئەو رۆڵە کارایە لەبەرچاو دەگرێت کە ئەو هێزانە هەیانبوە لەهێنانەدی سەرکەوتنی مەیدانی لەدژی رێکخراوی داعش، کە بەئەستەم بەدیهات، لەگەڵ پاڵپشتیی عێراقێکی سەقامگیر."
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەخت لەبەردەوامیی پەیوەندییەکانیان دەکاتەوە و دەڵێت،" جەخت لەپابەندبونمان دەکەینەوە لەکارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لەکاتێکدا عێراق بەردەوامە لەبنیاتنانی ئایندەیەکی ئارامترو ڕۆشنتر بۆ گەلەکەی".
 

بەپەلە