پارێزگارێکی عێراق لەکار لادرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

عیراق

06/01/2026‌ 1776 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە بۆ ماوەی 30 رۆژ پارێزگاری شارەکەی دورخستنەوەو رەوانەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کرد.


میدیای فەرمی عێراق بڵاوکردەوە، ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە دانیشتنی نائاسایی ژمارە 36ی ئەنجامدا و تێیدا بە زۆرینەی دەنگ عەباس شوعەیل زاملی بۆ ماوەی 30 رۆژ لەکارەکانی دورخستەوە و رەوانەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە کرد.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ماوەی 30 رۆژ یاریدەدەری یەکەمی پارێزگاری بۆ راییکردنی کارەکانی ئیدارەی پارێزگا راسپارد، تاکو ئەنجامی کۆتایی لیژنەکە ڕادەگەیەنرێت.

هاوکات، ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە رۆژی سێشەممەی داهاتوی بۆ لێپرسینەوە لە پارێزگار دیاریکرد.

بەپەلە