ترەمپ: دەبوو دەستمان بەسەر نەوتی عێراق بگرتایە

جیهان

06/01/2026‌ 795 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ گرنگی بڕیارەی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ دوپاتدەکاتەوە و دەڵێت، نەوتی ڤەنزوێلا لە دەستی خۆیاندا دەهێڵنەوە، لەبارەی عێراقیش رایدەگەیەنێت،" دەبوو نەوتی عێراقیشمان لە دەستی خۆماندا بهێشتایەتەوە ".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی  (MSNBC) ئاماژەی بەوەکرد،" دامەزراوە نەوتییە وێرانبوەکانی ڤەنزوێلا ئاوەدان دەکەنەوە و ئەمجارە دەست بەسەر نەوتی ڤەنزوێلا دەگرێن ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لە ساڵی 2016دا وتویەتی، دەبوو ئەمریکا دەستی بەسەر نەوتی عێراقدا بگرتایە و لە دەستی خۆماندا بمانهێشتایەتەوە ".

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکرد،" جیاوازی ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامیداو ئەوەی لە ڤەنزوێلا ئەنجامی دەدات ئەوەیە، ئەمجارە ئەمریکا نەوتی ڤەنزوێلا لە دەستی خۆیدا دەهێلێتەوە ".

بەپەلە