هێزەکەی شەرع تێکشکا و ئاسایش سەرکەوتنی راگەیاند

کوردستان

07/01/2026‌ 2125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی راگەیاندنی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری سەر بە حکومەتی دیمەشق کە هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو گەڕەکی شێخ مەقسود، دوای روبەڕوبونەوەی ‌هێزەکانی ئاسایش تێکشکان و دەستیان بە کشانەوە کرد.


ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو چەکدرانەی بە پاڵپشتی تانک و چەکی قورسەوە هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو گەڕەکی شێخ مەقسود، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە گورزی کوشندەیان لێدرا، بەناچاری کشانەوە و بەرەکانی پێشەوەیان چۆڵکرد ".

ئەوەشیخستەڕوو، سەرباری شکستی هەوڵەکانیان، هێشتا بە بەردەوام ناوچەکانی نیشتەجێبونی هاوڵاتییان لە گەڕەکەکە تۆپباران دەکەن، کە ئەوەش پێشهاتێکی مەترسیدارە و ژیانی خەڵکی سڤیل دەخاتە مەترسییەوە.

بەپەلە