شارپرێس:
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی باران بارین ئاستی ئاوی بەنداوەكانی باشتر كردوەو گەیشتوەتە ملیارێك بەڵام مەترسی وشكەساڵی تائێستا لەئارادایەو دەڵێت، دەبێت مەترسیەكەی لەبەرچاو بگیرێت و لەچەند ڕێگەیەكەوە هەوڵی چارەسەركردنی بدرێت.
غەزوان سەهلانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بۆ كارپێكردنی پڕۆژەكانی ئاودێری و ئاوەڕۆ لەوەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بەڕۆژنامەكانی عێراقی ڕاگەیاند،" ئەو ئاوانەی تاوەكو ئێستا لەگلدەرەوەكانی وڵاتن كەمە".
ئاشكراشیكرد،" شەپۆلەكانی باران بارین ڕۆڵیان هەبوە لەزیادكردنێكی بەرچاوی ئاستی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان و حەمرین و عزێم، بەڵام ڕێژەی ئاوی بەنداوەكان گەیشتوەتە ملیارێك م3 لەكاتێكدا بۆ وەرزی هاوین پێویستمان بەنزیكەی 18 ملیار م3 هەیەو دەڵێت، ئەم ڕێژەیە هەر كەمەو پێویستە مەترسییەكەی لەبەرچاو بگیرێت و لەڕێگەی گلدانەوەی ئاوەوە زیادبكرێت.
دوپاتیشیكردەوە، گلدەرەوەكان و دەریاچەكان تاوەكو ئێستا بۆشایی گلدانەوەیان دەگاتە 80% سەرەڕای شەپۆلەكانی باران بارین و مەترسی وشەكە ساڵی تاوەكو ئێستا بەردەوامە.