محەمەد عەلی جاویدان، کەسایەتی بەناوبانگی ئاینیی لە تاران، لە وتارێکدا دەڵێت، خەوی بە عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بینیوە و ژیانی لە مەترسیدایە.
بەوتەی جاویدان، لە خەوەکەیدا سێ ئاماژە بەدیارکەوتوون، کە نیگەرانیی لەسەر تەندروستیی خامنەیی بۆ دروستبووە و پێیوایە ژیانی لەمەترسیدایە.
هاوکات ئەو کەسایەتییە ئاینییە داوا لە خەڵکی ئێران دەکات لە "زەینەب سەلامی خوای لێبێت" بپاڕێنەوە بۆ ئەوەی خامنەیی لە مەترسیی دوربێت.