داوایەك ئاڕاستەی دانیشتوانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە دەكرێت

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 288 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنی دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب، لەڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا داوا لەسەرجەم دانیشتوانی گەڕەکەكانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە دەکات بێنە سەر شەقامەکان و ڕوو بکەنە نەخۆشخانەی (خالید فەجر).


لەبانگەوازێکدا ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسود داوای لەهەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کردوە بەشێوەیەکی جەماوەری چالاک بن و بەرەو نەخۆشخانەی (خالید فەجر) بەڕێ بکەون.

ئامانجی سەرەکی ئەم جوڵە جەماوەرییە، وەستانەوەیە لەگەڵ بریندارانی مەدەنی و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەییە لەبەرانبەر ئەو دۆخە نائاساییەی کە ڕوبەڕوی گەڕەکەکە بوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم نیشاندانی هاوسۆزییە لەکاتێکدایە کە نەخۆشخانەی (خالید فەجر) لە ەڕەکی شێخ مەقسود ڕوبەڕوی بۆردومانێکی سەخت بوەتەوەو ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتییانی مەدەنی کە لەناویاندا ژن و منداڵ هەن، بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار بون و لەو ناوەندە تەندروستییە چارەسەر وەردەگرن.

بەپەلە