شارپرێس:
لەهەنگاوێکدا کە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی گرژییەکانو مەترسییەکانی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازییە، بەرپرسانی ئەمریکاو ئەوروپی ڕایانگەیاندوە کە دەستێوەردانی سەربازیی ئەمریکا لەئێران نزیکە لەدوای سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران کە زیاتر لەدوو هەفتەیە بەردەوامە.
لەهەنگاوێکدا کە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی گرژییەکانو مەترسییەکانی ڕوبەڕووبونەوەی سەربازییە، بەرپرسانی ئەمریکاو ئەوروپی ڕایانگەیاندوە، کە دەستێوەردانی سەربازیی ئەمریکا لەئێران نزیکە لەدوای سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران کە زیاتر لەدوو هەفتەیە بەردەوامە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی ئەوروپییەوە ڕایگەیاندوە، ئێستا ئەگەری دەستێوەردانی سەربازیی ئەمریکا لەئێران هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەری هەیە لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتودا ڕوبدات.
هاوکات بەرپرسانی ئەمریکا بەڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان ڕاگەیاندوە، هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران نزیکە.
بەرپرسێکی ئێرانی بەئاژانسی ڕۆیتەرزی وتوه، تاران هۆشداریداوەتە وڵاتانی ناوچەکە لەئەگەری هێرشی ئەمریکا، بنکەكانى ئەمریکا لهنزیكترین شوێنى خۆى لهناوچهكه بۆردوماندهكات.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئهوهشى وتوه، وڵاتەکەی وڵاتانی ناوچەکەی ئاگادارکردوەتەوە، لەسعودیەو ئیماراتو تورکیا، کە بنکەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانە دەکرێنە ئامانج ئەگەر ئەمریکا هێرشبکاتەسەر ئێران، داوای لێکردون ڕێگریی لەواشنتۆن بکەن کە هێرشبکات.
ئهو بهرپرسه پشتڕاستیکردوهتهوه، پهیوهندییه ڕاستهوخۆكانى نێوان عهباس عێراقچىو وهزیرى دهرهوهى ئهمریکاو ویتکۆف نێردراوی ئهو وڵاته بهههموو شێوهیهك ڕاگیراوه، دوای ههڕهشهكانى کانی دۆناڵد ترهمپ سهرۆكى ئهمریکا بۆ دهستوهردان لهناڕهزاییهكانى ئێران.
ئاماژەی بەوەشداوه، هەڕەشەکانی ئەمریکا هەوڵە دیپلۆماسییەکان تێکدەدەنو هەر دیدارێکی ئەگەریی لەنێوان ئەو دوو بەرپرسەدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کێشە ئەتۆمییە دەیان ساڵەکان ئێستا مەحاڵە. هەڵوەشاوەتەوە.
واشنتۆنو لەندەن هێزەکانیان لەبنکە سەرەکییەکانیان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێننەوە
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی ئاشکرایکردوە، سوپای ئەمریکا لەچوارچێوەی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکەدا دەستیکردوە بەگواستنهوهى بەشێک لەکارمەندانی لەبنکەی ئاسمانی ئەلعودەیده لەقەتەر، ئەمەش بەوتەی بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستوه ناوی ئاشکرابکرێت.
لەهەنگاوێکی هاوشێوەدا، بەریتانیا بەشێک لەکارمەندەکانی لەبنکەیەکی ئاسمانی لەقەتەر کشاندەوە، ئەمەش بههۆى پێشبینی هێرشە ئەگەرییەکانی ئەمریکا.
ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدان، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی بەربڵاو کە لەچەند هەفتەی ڕابردودا لەئێران سەریهەڵدا بەهۆی تێکچونی بارودۆخی ئابورییو بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی، پێشئەوەی پەرەبسێنێت بۆ داواکاری سیاسی دژی دەسەڵات، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو سەرکوتکردنە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس لەنێویاندا ژنو منداڵیشى تێدایه.
