هەسەدە كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچكەی مەنسوریەو کێڵگەی نەوتی پورەى ڕاگەیاند

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، دوای پوچەڵکردنەوەی هەوڵی شانە تێکدەرەکان بۆ شێواندنی ئاسایش، دۆخی شارۆچکەی مەنسورەو کێڵگەی نەوتی پورەیان ئارام کردوەتەوەو هێزی ئەمنییان بڵاوەپێکردوە.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن و ئارامی بۆ شارۆچکەی مەنسورە لەگوندەواری تەبقا بگەڕێنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شانە تێکدەرەکان هەوڵیان دابوو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تێکبدەن، بەڵام هەوڵەکانیان لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە شکستی پێهێنراوە.

هەسەدە ئاماژەی بەوەش داوە، ئێستا مەفرەزەکان و بڵاوبونەوەی ئەمنییان لەناوچەکە چڕ کردوەتەوە، ئەوەش بەئامانجی زامنکردنی سەلامەتیی دانیشتوان و پاراستنی موڵک و ماڵی هاوڵاتییان لەهەر مەترسییەک.