سودانی لەبارەی کوردەوە داوایەک لەشەرع دەکات

عیراق

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 12689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

محەمەد شیاع سودانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، تێیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە سەرۆکی سوریا کرد مافی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی وڵاتەکە پارێزراو بێت.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە پەیوەندییەکەدا دوایین پێشهاتەکانی سوریا و ئاڵنگارییەکانی ئەو وڵاتە تاوتوێکرا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری سوریا دوپاتکردەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سودانی جەختی لەسەر گرنگی پشبەستن بە گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە، هەروەها بە گرنگی زانی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا و یەکێتی و سەروەری خاکی سوریا پارێزراو بێت.

بەپێێ راگەیەنراوەکە، ئەحمەد شەرع پشتیوانی خۆی بۆ پاراستنی سنورەکانی نێوان هەردوو وڵات دوپاتکردەوە، بە گرنگیشی زانی هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان زیاتر بکەن لەپێناو توندکردنی زیاتری سنورەکان و ڕاوەدونانی پاشماوەکانی داعش.