شارپرێس:
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا پەیوەندی تەلەفۆنی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی
پارتییەوە کرد و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پاراستنی مافەکانی گەلی کوردیان
تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی
بەردەوام کرایەوە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش و دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، ئەحمەد ئشەرع لەو
پەیوەندییەدا دوپاتیکردوەتەوە کە تەواوی مافە نیشتمانی، سیاسی و مەدەنییەکانی کورد
لە سوریا پارێزراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بەرامبەردا، مەسعود بارزانی پشتگیری خۆی بۆ ڕێککەوتنی
ئەمدواییەی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەربڕیوە و ئەم
هەنگاوەی بە گرنگ و پۆزەتیڤ وەسف کردووە.
بەپێێ ڕاگەیەنراوەکە، هەروەها هەردولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە بۆ مسۆگەرکردنی
ئاشتی و بەرژەوەندی گشتی لە ناوچەکەدا، پێویستە پرۆسەی ڕاوێژ و هەماهەنگی هاوبەش لەنێوانیاندا
بەردەوام بێت. ئامانجی ئەم هەماهەنگییە چارەسەرکردنی جیاوازییەکان و کارکردنە بۆ بەهێزکردنی
سەقامگیری بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو لایەک بکات.
