شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك له‌گوندنیشانى كورد له‌ڕۆژئاواى
كوردستان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانى شه‌رعه‌وه گوله‌بارانكراون‌و ته‌رمه‌كانیشیان فڕێدراوه‌ته
ناو ئاوى ڕوباره‌وه، ڕێكخراوى سى پى تی-ش له‌وباره‌یه‌وه زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات.
كامەران عوسمان نوێنەری تیمی کوردستانی عێراقی ڕێكخراوی
(سی پی تی) ئه‌مریكى، لەشاری قامیشلۆ چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ 83 خێزان ئه‌نجامداوه
کە بەهۆی په‌لاماره‌كانى ئەمدواییەی چه‌كداره‌كانى شه‌رع لەناوچه‌كانى (ڕەققە، تەبقا،
حەلەب، حەسەکەو کۆبانێ) هەڵاتبون.
كامه‌ران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "لەئێستادا
زیاتر لەهه‌زارو 200 خێزانی ئاوارە لەمزگەوت‌و قوتابخانەکانی قامیشلۆ نیشتەجێن، ئەو
خێزانانە دەستیان بەخۆراکی پێویست، بەتانی، دۆشەک، ئاوی پاک، دەرمان، شوێنی خۆشۆردن‌و
خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دیکە ڕاناگات".
ئه‌وه‌شى باسكردوه، "شەوانە خێزانەکان، بەتایبەتی
منداڵان، بەدەست سەرمایەکی تاقەتپڕوکێنەوە دەناڵێنن، چونکە پلەکانی گەرما زۆر نزمه‌و
هیچ ئامێرێکی گەرمکەرەوەیان نییە".
وه‌كو كامه‌ران وتویه‌تى، "هەندێک لەخێزانەکان
باسیان له‌وه‌كرد، هەندێک لەخزمەکانیان نەیانتوانیوه بگەنە قامیشلۆ، چونکە لەڕێگه
تەقەیان لێکراو تەرمەکانیان فڕێدرایە ناو ڕوبارەکەوە، زیاتر لە 110 کەسی سڤیل دوای
هەوڵدان بۆ چۆڵکردنی ناوچەکانیان، تائێستا بێسەروشوێنن، به‌ڵام تائێستاش هەست بەئارامى
ناکەین، دەترسین په‌لامارى گروپه‌كانى دیمه‌شق بگەنە قامیشلۆش‌و کۆمەڵکوژ بکرێین".
وه‌كو جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "هەموو ئەو خێزانانەی
کە تیمی سی پی تی چاوی پێیان کەوتوە، لەساڵی 2016وە لانی کەم چوارجار ئاوارەبون،
هه‌ربۆیه ئێمه‌ش وه‌ك تیمی (کورستانی عێراق ـ سی پی تی) لەڕێگەی ئامادەیی مەیدانییەوە،
بەردەوامین لەچاودێریکردن‌و بەدۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەڕۆژئاواى
كوردستان له‌لایه‌ن گرپه‌كانى سه‌ر به‌دیمه‌شقه‌وه".
