شارپرێس:
ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌وە هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنیان له‌لادێكانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای دێره‌زۆر ده‌ستپێكردوه.
ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ لەڕاپۆرتێكی وردا ئاشكرایكردوە، چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان كه دڵسۆزیان بۆ حكومه‌تی دیمه‌شق نیشانداوه، هه‌ڵمه‌تێكی به‌ربڵاوی ده‌ستگیركردنیان له‌لادێكانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای دێره‌زۆر ده‌ستپێكردوه‌و به‌شێك له‌و كه‌سانه‌شی كه له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیركراون، تۆمه‌تی هاوسۆزبون و بونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌یان خستۆته پاڵیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه عه‌ره‌بانه، به‌پاڵپشتی میلیشیا ناوخۆییه‌كان، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كان له‌چه‌ندین گوند‌و شارۆچكه‌ی (غه‌رانیح، ده‌ره‌نج، شه‌حیل، ئه‌بوحه‌مام، زیبان) له‌لادێی دێره‌زۆر و ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نیان ده‌ستگیركرد كه به‌هاوكارو پاڵپشتیكاری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده تۆمه‌تباریان كردون.
ڕوانگه‌كه پشتڕاستیكرده‌وه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌شێكه له‌هه‌ڵكشانی سه‌ربازی و ئه‌منی دوای ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكورو ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵمه‌ته گرژی و دڵه‌ڕاوكێی له‌لادێكانی دێره‌زۆر به‌دوای خۆیدا هێناوه.
