حکومەتی هەرێم 500 ملیۆن دیناری بەخشییە رۆژئاوای کوردستان

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڕیاریدا بە بڕی 500 ملیۆن دینار هاوکاری لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان بکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری بڕی 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاری پێشکەش بە هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" هاوکات وەزیری دارایی بڕیاریدا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکە لە رێگای لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکرێت بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەشێوەی ئارەزومەندانە ".

بەپەلە