پەیامێکی نوێ لەمەزڵوم عەبدییەوە: دەمانەوێت ناوچە کوردنشینەکان بپارێزین

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەچاوپێکەوتنێی میدیاییدا دوایی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەپێناو بەردوامبونی ئاگربەست و داهاتوی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرادەکات و دەڵێت،" دەمانەوێت ناوچە کوردنشینەکان بپارێزین ".

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە باسی لەوەکرد،" ئه‌گه‌ر دیمەشق به ‌داواكارییه‌كانى ئێمه‌ ڕازی نه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕێكه‌وتنى 10ى ئادار به‌ته‌واوى له‌ناوده‌چێت ".

وتیشی،" ڕۆژانه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌یه‌و گفتوگۆى گه‌رم له‌نێوانمان هه‌یه‌، ئه‌مریكا به‌دامه‌زراوه‌ سیاسیى‌و سه‌ربازییه‌كانیان هه‌وڵى نێوه‌ندگیریى ده‌ده‌ن، ئێمەش دەمانەوێت ناوچە کوردنشینەکان بپارێزین ".

مەزڵوم عەبدی باسی رۆڵی سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پاڵپشتی رۆژئاواکرد و وتی،" بەردەوام لەگەڵ هەریەک لە مه‌سعود بارزانى، نێچیرڤان بارزانى و بافڵ تاڵه‌بانى و د. عه‌بدوله‌تیف ڕه‌شید لەپەیوەندیداین، هەروەها سه‌رۆك ماكرۆن چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیى پێوه‌كردوم‌و له‌گه‌ڵ دیمه‌شقیش له‌گفتوگۆدایه‌ ".

بەوتەی مەزڵوم عەبدی،" ئه‌و یه‌كبونه‌ى كورد بۆ هه‌مومان سه‌ربڵندییه‌، هه‌موو هێزى كورد ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دۆزى ڕۆژئاواى كوردستانه‌، هه‌موو كورد به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمانن هاوكارمانن‌و هه‌موو پشتیوانییه‌كیان بۆ نیشانداوین ".


لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشقیش باسی لەوەکرد،" ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئێمه‌ پارێزگارى حه‌سه‌كه‌ دیاریبكه‌ین، گفتوگۆشمان له‌سه‌ر پۆستی جێگرى وه‌زیرى به‌رگریى به‌رده‌وامه‌ ".

فەرماندەی گشتی هەسەدە راشیگەیاند،" ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ گه‌لى خۆمان شه‌فاف بین، هه‌رچى له‌گه‌ڵ دیمه‌شق باسیده‌كه‌ین‌و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین گه‌ل بیزانێت ".

بەپەلە