شآرپرێس:
بەهۆی
روداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای قەرەداغ- سلێمانی پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و
کەسێکیش بە سەختی بریندارە.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی شارپرێس، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە روداوێکی هاتوچو لەسەر ڕێگای
قەرەداغ- سلێمانی ڕویداو دوو کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستداو چوار کەسی تریش
بەسەختی برینداربون، دوای گەیاندنی بریندارەکانیش بە نەخۆشخانە سیانیان گیانیان
لەدەستدا، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو روداوە گەیشتە پێنج کەس.
شارپرێس زانیویەتی، لەئێستادا
یەک برینداری ئەو ڕوداوە لە ژیاندا ماوە و ئەوەیش باری تەندروستی ناجێگیرە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، تەرمی
هەرسێ کەسەکە براوەتە پەیمانگای پزیشیکی دادی سلێمانی .