شارپرێس:
چەند ڕێکخراوێکی ناحکومی و پەرلەمانتارێکی کوردی تورکیا
سەرکۆنەی ڕێگریی دەسەڵاتدارانی تورکیایان کرد لە ناردنی کاروانێکی هاوکارییە مرۆییەکان
بۆ شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.
ئەم کاروانە کە
لەلایەن پلاتفۆرمی ئامەد بۆ هاوپشتی و پاراستن ڕێکخرابوو، پێکهاتبوو لە 25 بارھەڵگر
کە ئاو، شیر و پێداویستیی سەرەکییان بارکردبوو، بەڵام لە سنوور ڕاگیران. ئەم ئابڵۆقەیە
لە کاتێکدایە کە کۆبانێ بەهۆی گەمارۆی هێزەکانی سووریاوە لە بارودۆخێکی مرۆیی سەختدایە
و شارەکە بەدەست کەمیی خۆراک و کارەباوە دەناڵێنێت.
پەرلەمانتار عەدالەت
کایا لە پارتی یەکسانیی و دیوکراتیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند کە هێشتا بارهەڵگرەکان
لە کۆگاکاندا وەستاون و هەوڵەکان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی مورزیت پنار بەردەوامە،
کە لە ساڵی 2016ەوە داخراوە.
هەرچەندە تورکیا
پێشنیاری بەکارهێنانی دەروازەی ئۆنجو پناری کردووە کە 180 کیلۆمەتر دوورە، بەڵام ڕێکخراوەکان
ئەو پێشنیارە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن گەرەنتی نییە هاوکارییەکان بگەنە شوێنی مەبەست.
دەم پارتی و جەهەپە داوای کردنەوەی دەستبەجێی سنوور دەکات
بۆ ڕێگریکردن لەروودنای کارەساتێکی مرۆیی
گەورە لە ناوچەکەدا.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی