شارپرێس:
ئەمریکا داوایەکی ئێرانی
لەبارەی گۆڕینی شوێن و شێوازی کۆبونەوەکەی رۆژی هەینی رەتکردەوە، بەهۆیەوە کۆبونەوەکە
هەڵوەشاوەتەوە و بەڕێوەناچێت.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس، لە زاری بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا
بە ئێرانی ڕاگەیاندوە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە شوێن و شیوازی دانوستان ناکرێت و تەنها
لە تورکیا ئامادەن لەگەڵ شاندەکەی ئێران کۆببنەوە، بەوەش جارێکی کێشە کەوتەوە نێوان
تاران و واشنتۆن.
ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد، بەرپرسانی ئەمریکا بە لایەنی ئێرانییان
وتوە، یان بەم شێوازەی ئێستا ڕازی بن، یان هیچ دانوستانێک ئەنجام نادرێت، بەرپرسانی ئێرانیش لە وەڵامدا وتویانە،" کەواتە
دانوستان ناکەین".
ئەمریکا
مەرجی توندی بۆ ئێران داناوە و داوای راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و کەمکردنەوەی
توانای موشەکیی تاران دەکات، ئێرانیش
دەیەوێت لەرێی دانوستانەوە سزاکانی سەر وڵاتەکە لاببرێت.