وەزیرێکی کورد پۆستێکی دیکەی لەعێراق پێدرا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4502 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق، وەک وەزیری گواستنەوە بە وەکالەت دیاریکرا.


وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەچوارچێوەی بەردەوامی کارەکان و چاودێریکردنی دۆسیەکانی وەزارەتەکە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر، خالید شوانی وەک وەزیری گواستنەوە بەوەکالەت دیاریکرد ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالید شوانی وەک وەزیری گواستنەوە دەستبەکاربوو، سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی خۆی لەوەزارەتەکە کرد و جەختیکردەوە لەسەر کارەکان بە رۆحیەتی یەک تیم لەپێناو خزمەتی گشتیدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو محەمەد شیاع سودانی ئەو ئەرکەی بە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق راسپارد، بەڵام ئەمڕۆ لێی وەرگرتەوەو رادەستی خالید شوانی کرد.