شارپرێس:
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لەسبەی هەینییەوە شەپۆلێکی
بەفر و بارانبارین لەهەرێمی کوردستان دەستپێبکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام
دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا
دەڵێت،" پێشبینی
دەکرێت درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە، هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری
شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین ".
ئەوەشیخستەڕوو،
سەرەتا لەکاتەکانی دوای دوای نیوەشەو تا پێش نیوەڕۆی شەممە بارانی پچڕپچڕ دەبێت لە
ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانیو هەڵەبجەو گەرمیانو کەرکوکو ڕاپەڕین) لە
ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور تەنها کەمێک نمە باران دەبێت، پاشان کاریگەری شەپۆلەکە
درێژ دەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
لەبارەی کەشەوای
رۆژی یەکشەممە، کەشناسی باسی لەوەکرد،" لەکاتەکانی پێش نیوەشەو تا پێش
بەرەبەیانی یەکشەممە، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی
بەلێزمە لە ناوچەکانی سنوری دهۆک- بەردەڕەش- هەولێر و کۆیە و بەشێک لە سنوری
ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ئاکرێ ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی دهۆک، هاوکات
تێکەڵەی بارینی بەفر و باران دەبێت لە ئیدارەی سۆران و لە ناچەکانی دیکەی هەرێم
نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت ".
هەر بەپێی ئەو پێشبینییانە، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، بارانبارین
لە سەر پارێزگای هەولێر و دهۆک زۆر لاواز دەبێت و تەنها لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم
(سلێمانی و هەڵەبجە ) وناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت .
کەشناسی هەرێم پێشنی دەکات لە کاتەکانی شەوی یەکشەممە لەسەر
دوشەممە کاریگەری بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە بە نمەباران و بارانی
مامناوەندی پچڕپچڕ، لەدوای نێوەڕۆوە دیسان کاریگەری لاواز دەبێت لە سەر هەردوو پارێزگای
هەولێرو دهۆک، بەڵام کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات (سلێمانی و هەڵەبجە) و
ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.
