مەزڵوم عەبدی لەهەولێرە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاندێکی رۆژئاوای کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە لەهەولێرەو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوەتەوە، بڕیاریشە سبەی هەینی، لەگەڵ ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆببێتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لە کۆبونەوەیەکەیاندا نچێرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی دوایین پێشهاته‌ مەیدانی و سیاسییەکانی دۆخی سوریا، پرسی کورد لەو وڵاتە و ڕێككه‌وتنى حكومه‌تى سوريا و هه‌سه‌ده‌ تاوتوێ کران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، نێچيرڤان بارزانى پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دوپاتکردەوە و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگی نێوان لایەنەکان و پاراستنى مافی هەموو پێکهاتەکان و گەلی کورد لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتودا كرده‌وه‌.