شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئاشكرایكردوه، به‌غدا داواى پاره‌ى 20 ساڵى به‌شه‌خۆراكى له‌حكومه‌تى هه‌رێم كردوه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى هه‌رێمیش، بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست ده‌ڵێت، "هه‌رێمیش وتویه‌تى نیمه‌و ده‌توانن مانگانه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه به‌شه‌خۆراك وه‌رده‌گرێت جگه له‌پاره‌ى مانگانه‌كه‌ى، 750 دینارى دیكه‌شى لێ وه‌ربگیرێت تائه‌وكاته‌ى بڕى قه‌رزه‌كه‌ى سه‌ر هه‌رێم كۆتایی دێت".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى، "عێراق دەڵێت، هەرێم 20 ساڵە پارەی بەشەخۆراکی لەهاوڵاتی وه‌رگرتوەو ڕه‌وانه‌ى به‌غداى نه‌كردوه، بڕى پاره‌كه‌ش 117 ملیار دیناره‌و دەمانەوێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى هه‌رێمى كوردستانیش، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت، "هەرێم، دەڵێت نیمە، دواتر هەرێم وتویەتی چاره‌سه‌رم پێیە، عێراقیش پرسیارى چاره‌سه‌ره‌كه‌ى كردوه، هه‌رێمیش پێیڕاگه‌یاندوه، هەموو مانگێک، هەر هاوڵاتیەکی هەرێم كه به‌شه‌خۆراك وه‌رده‌گرێت جگه له‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌رامبه‌ر به‌شه‌خۆراك لێى وه‌رده‌گیرێت، هاوكات بڕى 750 دینارى زیاده‌ش بدات بەراورد بەهاوڵاتی عێراق، بۆ ئاردیش بۆ هەر کەسێك 250 دینار زیاده وه‌ربگیرێت".
وه‌كو بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست باسیكردوه، "پێشوتر نەبوو؛ ئەم زیادە بەردەوامدەبێت بۆ چەندین ساڵ تاوەکو ئەو قەرزە تەواودەبێت، بەبریکارەکانیشیان وتوە، پێشەکی پارەکە بهێنن‌و خۆتان لەخەڵکی وەربگرن، ئەمە بوە بەبڕیار، به‌ڵام فراکسیۆنی هەڵوێست لەبەغدا بەدواداچون بۆ ئەم پرسە دەکات".
