شارپرێس:
فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) هۆشداریى له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ڕێكه‌وتنى نێوانیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه نامانه‌وێت ڕێککەوتنەکە هەرەس بهێنێت، بەڵام ئەگەر ئەوەش ڕوبدات، تا کۆتایی‌و دوا هه‌ناسه‌مان درێژە بەخەبات دەدەین‌و مەحاڵە دەستبەرداری ڕۆژئاواى كوردستان بین".
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی PBSی ئەمریکی ڕایگەیاند، کە ئەوان نایانەوێت ڕێککەوتنەکەیان هەرەس بهێنێت، بەڵام ئەگەر ئەوە ڕوبدات، تا کۆتایی درێژە بەخەبات دەدەن و مەحاڵە دەستبەرداری ناوچە کوردنشینەکان بن.
مەزڵوم عەبدی ڕاشیگەیاند، كە ئەگەر ڕێککەوتنەکە کۆتایی بێت، تا دوایین سات بەرگری لەخاکەکەیان دەکەن.
فەرماندەی گشتی هەسەدە گلەیی لەواشنتن کردەوو وتویەتی،" کاتێک حکومەتی سوریا هێرشی کردە سەریان، ئەمریکا بەهانای کوردەوە نەهات و هێرشەکەی ڕانەگرت، ئەمەش ناڕەزایی لای گەلی کورد دروست کردوە".
هاوكات، ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەوان ئۆتۆنۆمیمان دەوێت و دەڵێت" لەئێستادا تەنها بژاردەیەک کە دیمەشق قبوڵی بێت حوکمڕانیی خۆجێییە بۆ پاراستنی ناسنامەی کورد".