شارپرێس:
دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپای ئۆکرانیا لەنوێترین
ڕاپۆرتی خۆیدا، ئامارێکی شۆککەری لەبارەی زیانەکانی سوپای ڕوسیا لەسەرەتای دەستپێکی
جەنگەوە (له‌شوباتی 2022) تائێستا بڵاوکردەوەو ده‌ڵێت، "ژمارەی کوژراو‌و بریندارانی
سوپای ڕوسیا لەملیۆنێک کەس تێپەڕیکردوە".
به‌گوێره‌ى بەیاننامە فەرمییەکەی سوپای ئۆکرانیا،
تا دوو شەو له‌مه‌وبه‌ر، ژمارەی ئەو سەربازە ڕوسانەی کە لەشەڕەکاندا کراونەتە
ئامانج، گەیشتونەتە ملیۆنێك‌و 259 هه‌زارو 780 سه‌رباز، تەنها لەماوەی 48 کاتژمێری
ڕابردوشدا، 890 سەربازی دیكه لەڕیزەکانی سوپای ڕوسیا کوژراون یان برینداربون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "هێزەکانی
ئۆکرانیا توانیویانە زەبرێکی کوشندە لەژێرخانی سەربازیی ڕوسیا بوەشێنن، کە بریتین
له‌تێکشکاندنی 11 هه‌زارو 694 تانک‌و 24 هه‌زارو 69 ئۆتۆمبێلی جەنگیی زرێپۆش، لەناوبردنی
37 هه‌زارو 470 سیستەمی تۆپخانەو هه‌زارو 303 سیستەمی بەرگریی ئاسمانی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه،
"سوپاى ئۆكرانیا توانیویه‌تى، 435 فڕۆکەی جەنگی‌و 348 هێلیکۆپتەرى خستوه‌ته‌خواره‌وه،
هه‌روه‌ها 29 كه‌شتیى جه‌نگیى‌و دوو ژێر ده‌ریایى‌و زیاتر لە142 هەزار فڕۆگه‌ى بێ
فڕۆکەوان (درۆن)و چوار هه‌زارو 314 موشەکی کروز به‌ته‌واوى تێكشكێدراون.
ئەو ئامارانە لەکاتێکدایە کە شەڕو پێکدادانەکان
لەبەرە جیاوازەکانی ئۆکرانیا بەتوندی بەردەوامن‌و لایەنی ڕوسی-ش تائێستا بەفەرمی بەم
وردەکارییە ئاماری زیانەکانی خۆی پشتڕاستنەکردوەتەوە.
