شارپرێس:
بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک رابەری باڵای ئێران،
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پئرۆزبایی ئاراستەی موجتەبا خامنەیی دەکات و
دەڵێت،" هەرێمی کوردستان خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژویی و
دۆستانهیهتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
لەپەیامێکدا بۆ موجتەبا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
دەڵێت،" بەبۆنەی هەڵبژاردنتانهوه وەک رێبەری باڵای
کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گهلی کۆماری ئیسلامیی
ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین ".
ئەوەشیخستەڕوو،"هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی
مێژوویی و دۆستانهیهتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو
گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا ".