شارپرێس:
جەنگێک کە هەر چرکەیەکی ملیۆنان دۆلار لهگهڵ
خۆى دهبات، لەهەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، تێچوی تەقەمەنییەکانی دوو ڕۆژی سەرەتای
جەنگی تاران، بودجەی ساڵانەی سوپاکانی هەژاند، واشنتۆن پۆست ئاشکرایدەکات، 5.6 ملیار
دۆلار لەئاسمانی ناوچەکەدا سوتاوەو ئێستا کۆشکی سپی لەبەردەم شەپۆلێکی توڕەیی ناوخۆییو
قەیرانێکی بودجەی بێوێنەدایە.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەڕاپۆرتێکی مەیدانیو
ورددا ئاشکرایکردوە، ئەو چەکانەی لە48 کاتژمێری یەکەمدا بەکارهاتون، هاوتای بودجەی
ساڵانەی سوپای چەندین وڵاتن، سەرچاوەکان باسیان لهوهكردوه، بەکارهێنانی موشەکی
بەرگریی پێشکەوتوو وەک (تادو پاتریۆت) بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران، خەزێنەی
ئەمریکای بەخێراییەکی بێوێنە خاڵی کردوەتەوە.
لەناوخۆی ئەمریکادا، دۆخەکە گەیشتوەتە ئاستی کوڵان،
شەقامەکان تەنها باس لەجەنگ ناکەن، بەڵکو باس لەو باجە دەکەن کە هاوڵاتی ئەمریکی دەبێت
بیدات.
ئیدارەی واشنتۆن ئێستا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی
قورسدایە، داواکردنی بودجەی زیادە لەکۆنگرێس بۆ پاڵپشتی جەنگەکە، ڕەنگە ببێتە هۆی
تەقینەوەی سیاسیی لەناوخۆی وڵاتدا، بەتایبەت کە ئۆپۆزسیۆن ئەم تێچوە خەیاڵییە وەک
بەهەدەردانی سامانی گشتیی دەبینێت.
ئێستا واشنتۆن لەبەردەم هاوکێشەیەکی سەختدایە، یان
دەبێت بەردەوامبێت لەڕشتنی ملیارەها دۆلار لەئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداو ڕوبەڕوی
توڕەیی ناوخۆیی ببێتەوە، یان پاشەکشە لەتێچوەکان بکاتو باجی سیاسیی بدات، ئەوەی لەتاران
دەگوزەرێت تەنها جەنگی موشەک نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا پێشئەوەی
تاران چۆک دابدا، خەزێنەی ئەمریکا بەتاڵدەبێت؟.
جەنگی تاران تەنها ڕوبەڕوبونەوەی موشەکو فڕۆکە
نییە، بەڵکو جەنگی هەناسەدرێژیی ئابورییە، ئایا واشنتۆن دەتوانێت لەنێوان توڕەیی شەقامو
پێویستییەکانی گۆڕەپانی جەنگدا هاوسەنگی ڕابگرێت؟ یان تێچوی 5.6 ملیار دۆلاریی تەنها
دوو ڕۆژ، دەبێتە سەرەتایەک بۆ داڕمانی داراییو سیاسیی؟.
