شارپرێس:
فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە ڕایگەیاند، هێرشی سەر خەیمەی پرسەی عەلا ئەمین کردەوەی تێکدەرانەبوەو دەڵێت، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە لەتویتێکدا لەئێکس ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی کە خێمەی ماتەمینی هاوڵاتی عەلائەلئەمینی لە قامیشلۆ کردە ئامانج، بە کردەوەیەکی تێکدەر دادەنرێت و پشتڕاستی دەکەینەوە کە لایەنی جێبەجێکار بێ وەستان بەدوای تاوانباراندا دەگەڕێت و بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
عەبدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو گەنجە ناوی عەلایە، پێشتر لەلایەن دەزگایەکی ئەمنی سەر بە خۆبەڕێوەبردن دەستبەسەرکرابوو و لەو ماوەیەدا گیانی لەدەستدا.
فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە باسیلەوەشكر، لێژنەی لێکۆڵینەوەی بێلایەن بۆ دیاریکردنی بارودۆخی تاوانەکە پێکهێنراوە. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکرێت و بەشێوەیەکی شەفافانە لەگەڵ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
دەشڵێت،" ئێمە پابەندبونی تەواومان دووپات دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی کە بەشدارن و بەرپرسیارن لەم تاوانە، بەبێ گوێدانە پەیوەندییەکانیان".
هاوكات، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆشی ئاڕاستەی خانەوادەكەی كردو وتی،" بەڵێنی بەدیهێنانی دادپەروەری دەدەین لەو پرسەدا".
