شارپرێس:
هێزەکانی مقاوەمەی عێراق هۆشداری توند بە ئەحمەد شەرعی
سەرۆکی سوریا دەدات و دەڵێت،" هەر هەنگاوێک بەرەو لوبنان بنێن و بتانەوێت حزبوڵا
لەناوببەن، خاکی وڵاتەکەت ئاگرباران دەکەین ".
هێزەکانی مقاوەمەی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەدکرد،" ئەبو محەمەد جۆلانی (ئەحمەد شەرع) ئاگادار دەکەینەوە کە بەهەماهەنگی
لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هەر جوڵەیەک بەرەو خاکی لوبنان بکات، وەک ئەوا وایە شەڕ
لەدژی تەواوی بەرەی مقاوەمە رابگەیەنێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،" بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق کە
هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر دادوبێدادیان بوو لەدەستیان و تەرمی داعشەکانیان بۆ
گورکەکان بەجێهێشت، دەتوانێت جوڵەکانی ئێوەش لەناوببات ئەگەر بتانەوێت بەرەی
مقاوەمە و حزبوڵا لەناوببەن ".
بەرەی مقاوەمەی عێراق لەپەیامەکەیدا بۆ شەرع
دەشڵێت،" ستەمەکانتان لەسوریا دەبینین و چاودێری هەماهەنگییەکانتان لەگەڵ
دوژمن دەکەین و بەڕونی پێتان دەڵێین: ئەگەر بوێری ئەوەتان کرد سەروەری سوریا و
گەلەکەی پێشێل بکەن، خاکی وڵاتەکەتان ئاگرباران دەکەین ".