سوپای پاسداران كوژرانی وتەبێژەكەی پشتڕاستكردەوە

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 776 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فەریق (عەلی محەممەد ناعینی) وتەبێژی سوپای پاسداران كوژراوە، سوپای پاسدارانیش بەفەرمی كوژرانەكەی پشتڕاستكردەوە.


سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران لەبەیاننامەیەکدا، کوژرانی سەردار سەرتیپ پاسدار عەلی محەممەد نائینی، جێگری پەیوەندییە گشتییەکان و وتەبێژی فەرمی سوپای پاسدارانی پشتراستکردەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، سەردار نائینی لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکاو ئیسرائیل لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئاداری 2026، کۆتا رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا کوژراوە. 

لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتوە؛ سەردار نائینی بۆ ماوەی زیاتر لەچوار دەیە لەبوارە جیاجیاکانی پاسەوانیکردن لەشۆڕشی ئیسلامی خزمەتی کردووە. لەوانە، رۆڵی دیار لە بواری راگەیاندن و پڕوپاگەندەی جەنگی لە ماوەی هەشت ساڵی بەرگریی پیرۆزدا، بەڵگەنامەکردن و گێڕانەوەی مێژووی بەرگریی پیرۆز.