شارپرێس:
لەهەنگاوێکدا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گرانیىو خراپى بژێوى ژیانى هاوڵاتیانى وڵاتهكهى، ئهحمهد شهرع مەرسومی نوێی سەرۆکایەتی بۆ زیادکردنی موچەو کرێی فەرمانبەران دهركردو خستیه بوارى جێبهجێكردنهوه، شارهزایانى ئابوریش پێیانوایه، ئەو بڕیارە تەنها گۆڕانکارییەکی ژمارەیی نییە، بەڵکو وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ باشترکردنی بژێوی خەڵک لێکدەدرێتەوە.
گرنگترین خاڵی مەرسومەكهى ئهحمهد شهرع، دیاریکردنی كهمترین موچهیه بهملیۆنێكو 125 ههزار لیرهى سورى واته (95 دۆلار زیاترو بهدینارى عێراقیش 130 ههزار دینار زیاتر).
كهناڵى ساناى سورى لهوبارهیهوه دهڵێت، "ئهو هەنگاوە دوای زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی ئابوریی هاتوه بۆ ئەوەی هیچ کارمەندێک لەکەرتی گشتییو تایبەت لەژێر هێڵی دیاریکراوی بژێوییەوە نەمێنێتەوە.
ئهوهشى ڕونكردوهتهوه، مەرسومەکە بەشێوەیەکی فراوان داڕێژراوە تا دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدیبهێنێت، لەفەرمانبەرانی هەمیشەییەوە تا دەگاتە گرێبەستە کاتییەکانو تەنانەت ئەوانەشی لەسەر بنەمای بەرهەم یان کاتی دیاریکراو کاردەکەنو جهختیشكراوهتهوه، هیچ کەسێك لەو موچه زیادکردنە بێبەشناکرێت.
بڕیارە ئەو زیادکردنە لە 1ی ئایاری 2026وە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەزارەتی دارایی سوریاش ڕایگەیاندوە، هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە بۆ دابینکردنی بودجەی ئەم زیادکردنە لەڕێگەی گۆڕانکاریی لەخشتە داراییەکانو بەکارهێنانی پاشەکەوتی بودجەی گشتیی، بێئەوەی بارگرانییەکی زیانەخش بخاتەسەر خەزێنەی دەوڵەت.
شارهزایانى ئابوریی پێیانوایە، ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی بوژانەوەی بازاڕو زیادکردنی خواست، کە لەئەنجامدا دەکرێت ببێتە هاندەرێک بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، هاوڵاتیانیش بەئومێدەوە دەڕواننە ئەو بڕیارەو وەک هەنگاوێکی کردەیی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە داراییەکان دەبینن.
