شارپرێس:
سەرچاوەیەک لەفەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند، تەقینەوەی
پاشماوەیەکی جەنگی لە گوندی ئەلبوسەیفی سەر بە ناحیەی ڕیاز لە باشوری ڕۆژئاوای
پارێزگای کەرکوک، بوە هۆی کوژران و برینداربونی چەندین هاوڵاتی مەدەنی، دوای ئەوەی
لەلایەن منداڵانەوە یاری پێکرابوو.
سەرچاوەکە بە
پێگەی شەفەق نیوزی راگەیاندوە، ئەو تەقەمەنییە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوندا بوە
و لەکاتی دەستکاریکردنیدا تەقیوەتەوە، ئەمەش دەستبەجێ گیان لەدەستدانی ژنێک و منداڵێکی
لێکەوتۆتەوە، جگە لە برینداربونی نۆ کەسی دیکە کە باری تەندروستیی هەندێکیان ناجێگیرە.
هەروەها تەقینەوەکە
ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای دانیشتوان دروست کردوە و زیانی ماددی بەر چەند ماڵێکی
نزیک ڕوداوەکە کەوتوە.
ئەوەش
هاتوە، تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانیی گەیشتونەتە شوێنەکە و بریندارەکانیان
بۆ نەخۆشخانە و تەرمی قوربانییەکانیان بۆ پزیشکی داد گواستوەتەوە، جگە لەوەی هێزە ئەمنییەکانیش گەمارۆی ناوچەکەیان داوە و تیمە
پسپۆڕەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە بۆ زانینی وردەکاری زیاتر.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی