شارپرێس:
لەپێشهاتێکی کتوپڕو مێژوییدا، میدیاکانی ئیسرائیل پەردە لەسەر کەناڵێکی پەیوەندیی نهێنیو ڕاستەوخۆ لەنێوان تارانو واشنتۆن لادەبەن، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (یدیعوت ئەحرۆنۆت)، ئەمجارە دانوستانەکان لەئاستێکی باڵادانو ڕاستەوخۆ بەچاودێرییو موبارەکەی موجتەبا خامنەیی جێنشینى ڕێبەری كوژراوى باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەدەچن.
ڕاپۆرتەکە ئاشکرایکردوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆبونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ ستێڤ ویتکۆف نێوەندگیری ئەمریکیو بەبەشداریی گارید کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ ئەنجامداوە، عێراقچی لەو دیدارەدا پەیامێکی ڕونی گەیاندوەو ڕایگەیاندوە، "من لێرەم بەدەسەڵاتی تەواوو موبارەکەی موجتەبا خامنەیی، بۆ ئەوەی بەزوترینکات کۆتایی بەم دۆسێیە بهێنین".
بهگوێرهى ئهو زانیارییه دزەپێکراوانهى ڕۆژنامه ئیسرائیلیهكه بڵاویكردوهتهوه، هەردولا ڕەشنوسی پێشنیازەکانیان ئاڵوگۆڕکردوە کە تێیدا باس لهچهند پرسێك كراوه لهوانهش:
دۆسێی ئەتۆمی: ئەگەری گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ ڕوسیا.
هێڵە سورەکان: تاران بەڕونی ڕایگەیاندوە، دەستبەرداری بەرنامە موشەکییەکەی نابێتو ڕێگەنادات پیتاندنی یۆرانیۆم لەناو خاکەکەیدا بەتەواوی ڕابگیرێت.
وهكو سهرچاوهكان باسیانكردوه، ئەوەی ئیسرائیلی توشی شۆککردوە ئەوەیە، واشنتۆنو تاران بەبێ ئاگادارکردنەوەی فەرمیی تەلئەبیب ئەم هێڵە ڕاستەوخۆیەیان دروستکردوە، یهدیعوت ئەحرۆنۆت هۆشداریدەدات، "ئەم هەنگاوە بەواتای دانپێدانانی کردەیی ئەمریکا بەدەسەڵاتی موجتەبا خامنەیی دێت وەک بڕیارەدەری یەکەمی داهاتوی ئێران، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لەستراتیژی واشنتۆن کە پێشتر تەنها باسی لەگۆڕینی ڕژێم دەکرد".
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەكەن، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی دیكه لەم هەفتەیەدا، کە پێشبینیدەکرێت لەنێوان عەباس عێراقچیو جی دی فانس جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بێت، بۆ یەکلاکردنەوەی کۆتایی مەرجەکان.
لهدواى بڵاوكردنهوهى ئهم ههواڵه لهمیدیاى ئیسرائیل، تائێستا ناوهندى بڕیارى تارانو میدیاكانى ئهو وڵاته، هیچ زانیارییهكیان لهوبارهیهوه بڵاونهكردوهتهوهو ڕهتیشنهكراوهتهوه.