حکومەتی عێراق لەسەر هێرشەکانی سەر پێشمەرگە هاتەدەنگ

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1418 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هێرشەکانی سەر هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی سەرکۆنە دەکات‌و دەڵێت، پەرۆشی پاراستنی ئاسایشی عێراق و سەروەرییەکەین .


ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابورییەکان تاوتوێکرا.

ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوەکرد،" پابەندین بە پاراستنی دامەزراوەکان  و باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان لەعێراق، هەروەها کار دەکەین بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی کاری دەزگا ئەمنییەکان و زیادکردنی کاریگەرییەکانیان لەپێناو فەراهەمکردنی سەقامگیری ئەمنی لەتەواوی ناوچەکانی عێراق ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی رونیکردەوە کە تەواوی رێککارە داراییەکان بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ دۆخی ئێستا گیراونەتەبەر.

تەیف سامی رونیشیکردەوە، وەزارەتی دارایی یەکەکانی خەرجی زامنکردوە، لە نێویشاندا موچەی فەرمانبەران.