شارپرێس:
چیا کۆبانێ، ئەندامی
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وەک یاریدەدەری دوەمی
فەرماندەی فیرقەی 60ی سوپای سوریا دیاریکرا،
کە ئەرکیان پاراستنی هەردوو پارێزگای حەسەکە و حەلەبە.
ئەحمەد هیلالی، وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی سەر بە
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی حەسەکە لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" حاجی
محەمەد نەبۆ، ناسراو بە چیا کۆبانێ وەک یاریدەدەری دوەمی فەرماندەی فیرقەی 60 دیاریکرا،
کە لە هەردوو پارێزگای حەسەکە و حەلەب بڵاوەیان پێکراوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، فیرقەی 60 لە پارێزگای حەسەکە لە سێ لیوا پێکدێت، کە ئەندامانی پێشوی هێزەکانی
هەسەدە لەخۆدەگرێت.
وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی حەسەکە باسی لەوەشکرد،" ژمارەی
چەکدارە ژنەکانی هەسەدە لە 15 – 20 هەزار کەسەوە تا نزیکەی حەوت هەزار کەس کەمبوەتەوە ".
رونیشیکردەوە، دەکرێت ئەو ژنانە لەبوارێکی دیکەی دور
لەسەربازی سود لە تواناکانیان ببینرێت، بەتایبەت لەناو وەزارەتی ناوخۆدا، کە
ئەرکیان وەک پۆلیس مامەڵەکردن لە پرسەکانی تایبەت بە ژنان دەبێت.
چیا کۆبانێ یان چیا فورات، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی
سوریای دیموکراتە، هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بەوەدەکەن، چیا كۆبانێ بەرپرسی بەشی هەواڵگریی
هەسەدەیە.
حاجى نهبۆ كه نازناوى (چیا كۆبانێ)ى ههیه، لەساڵی
1974 لەشاری کۆبانی لەدایکبوە، زمانو ئەدەبی کوردی خوێندوەو لەساڵی 2022 لەزانکۆی
کۆبانێ بڕوانامهى بهكالۆریۆسى وهرگرتوه.
هەر لەسەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕۆڵێکی
گەورەی لەبەرگریکردن لەوڵاتەکەییو لەبونیادنانی هێزی کوردیى (یهپهگهو یهپهژهو
دواتریش ههسهده) هەبوە.
چیا كۆبانێ لەساڵی 2015 کە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)
پێکهێنرا، بوه یهكێك لهفهرمانده دیارهكانو فەرماندەیی زۆربهى میحوهرهكانى
ڕوبهڕوبونهوهى داعشو دوژمنى كردوه.
چیا كۆبانێ فەرماندەیی زۆرێک لەنوێنەرایەتییە سەربازییەکانی
کوردیشى كردوه، هاوكات بەشداریی لەپلاندانانو سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان
کردوە بۆ بەرگریکردن لەدژی ڕێکخراوە توندڕەوەکان
چیا كۆبانێ ڕۆڵی گەورەی هەبوە لەڕێکخستنی هێزەکانو بونیادنانی
پێکهاتەی سەربازییو ئیداریی لهڕۆژئاواى كوردستان، ههروهها لەچوارچێوەی ئیدارەی
خۆسەردا بەشداریکردوە لەپتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هێزە هەرێمایەتییەکان
