عێراق بەفەرمی دەچێتە ناو جەنگەکەوە.. چوارچێوەی هەماهەنگی: هێزە ئەمنییەکان وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت،" پاڵپشتی لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتیمانی دەکەین بۆ رێگەدان بە هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری لەخۆیان بکەن ".


چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" چوارچێوەژە کۆبونەوەی نائاسایی ژمارە 166ی خۆی لە کۆشکی حکومی ئەنجامدا و تێیدا بەئامادەبونی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتێکرا ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشە بەردەوامەکانی سەر حەشدی شەعبی سەرکۆنە دەکات و پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراقە.

هاوکات، چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتیکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی دوپاتدەکاتەوە، کە رێگەدراوە بە هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری لەخۆیان بکەن.

بەپێی راگەیەنراوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەئامانجگرتنی دامەزراوەکان و دامودەزگاکانی دەوڵەی و نێردە دیپلۆماسییەکان ئیدانە دەکات و جەختدەکاتەوە سەر روبەڕوبونەوەی ئەو کەسانەی ئەو دەستدرێژییانە ئەنجامدەدەن و رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.