جگە لە هورمز؛ ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرویەکی دیکە دەکات

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1072 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی کە پشتی بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بەستووە، ڕاگەیاندووە کە ئەنساروڵڵای یەمەن (حوسییەکان)، هەر لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی شەڕەکەوە ڕایانگەیاندوە، لە ئامادەباشییەکی تەواودان بۆ چوونە ناو مەیدانی جەنگەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئێرانییە ئاماژەی بەوە کردوە،" ئەگەر پێویست بکات بۆ تەمێکردنی دوژمن دەست بەسەر گەروی بابولمەندەبدا بگیرێت، ئەوا جگە لەوەی ئێران بەتەنیا دەتوانێت هەڕەشەی ڕاستەقینە لەم گەروەدا دروست بکات، حوسییەکانیش ئامادەن بە لێهاتوییەوە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن ".

ئەوەشیخستەڕوو، پێشتر سەلماندویانە داخستنی ئەو گەروە و سەپاندنی ئیرادەی بەرگری لە دەریای سوردا کارێکی زۆر سادەیە بۆ ئەوان.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی