شارپرێس:
لەگوندوێکی سنوری پارێزگای
کەرکوک گەنجێکی تەمەن 23 کەوتوەتە ناو لافاوەوە تائێستا بێسەروشوێنە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگوندی
تەرجیلی سەر بە ناحیەی لەیلان گەنجێک بەناوی محەمەد عوسمان بە ماتۆڕێکی سێ تایەوە
کەوتوەتە ئاوی لافاو ئاو بردوویەتی، تائێستاش بێسەروشوێنە..
ئەو گەنجە لەدایکبوی ساڵی 2003یەو خەڵکی گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوکە، پاسەوانی
کارگەیەک بوە لەسنوری لەیلان و لەکاتی ڕوداوەکەدا لەکارکردن گەڕاوەتەوە.