ئێران: یەک ملیۆن سەربازمان بۆ هێرشی زەمینی ئەمریکا ئامادەکردوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیای نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، ئێران زیاتر لە یەک ملیۆن سەربازی بۆ ئەگەری هێرشی زەمینی ئەمریکا ئامادەکردوە و دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا ئەو کارە بکات، "گێلانەترین کاری مێژوو" ئەنجامدەدات.


ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازی ئێرانەوە ئاماژەی بەوەدکرد،" زیادبونی پێشبینییەکان بۆ ئەگەری هێرشی زەمینی ئەمریکا لەبەرەی باشورەوە، گروتینێکی زۆری لای سەربازە ئێرانییەکان دروستکردوە بۆ ئەوەی دۆزەخێکی مێژویی لەسەر خاکی ئێران بۆ ئەمریکییەکان دروست بکەن ".

ئەوەشیخستەڕوو، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەکی زۆری گەنجان رویان بە ناوەندەکانی سەر بە بەسیج و سوپای پاسداران کردوە و داواکارییان پێشکەش کردوە بۆ ئەوەی لەو شەڕە چاوەڕوانکراوەدا بەشداربن.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتیشی،" زیاتر لە یەک ملیۆن چەکدارمان بۆ روبەڕوبونەوەی هێرشی زەمینی ئەمریکا ئامادە کردوە، چونکە ئەمریکا دەیەوێت بە ئۆپراسیۆنێکی خۆکوژی هەوڵی کردنەوەی گەروی هورمز بدات، ئێمەش لاریمان نییە و ئامادەین ئەو ستراتیژە خۆکوژییەیان جێبەجێ بکەن ".