هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبوەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبوەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد،"ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە ئەم حاڵەتە کاتییە و هەموو  لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و دوبارە دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، چەند جارێک بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر راگیرا و بەهۆیەوە گرفت بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دروستبوە.