قالیباف هەڕەشە لەترەمپ دەکات: هیچ کەسێک بۆی نییە هۆشداری بە ئێرانییەکان بدات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەڵامی وادەکەی ترەمپ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن دەدات و دەڵێت،" هیچ کەسێک بۆی نییە هۆشداری بە ئێرانییەکان بدات ".


محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەهەژماری فەرمی خۆی لە سەکۆی "ئێکس" وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای دایەوەو ئاماژەی بەوەکردوە،" ئەو هەڕەشانە گەلی ئێران و سوپاکەی ناترسێنێت و هیچ کەسێک ناتوانێت هۆشدارییان پێبدات ".

قاڵیباف پەیامێک ئاراستەی گەلی ئێران دەکات و دەڵێت،" ئەی گەلی ئێرانی پاڵەوان، بونی ئێوە بۆ ماوەی 25 شەو لەشەقامەکاندا و قوربانییەکانی سوپاکەتان ژینگەیەکی لەباری بۆ بردنەوەیەکی مێژویی بۆ ئێرانی رەخساندوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" رۆڵەکانیان ئەم هەلە لەدەست نادەن تاکو سەرکەوتنی کۆتایی بەدەستدەهێنن ".