شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکانی
تەلەفۆنییان ئەنجامدا و چەند تەوەرێکیان تاوتوێکرد.
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا
دەڵێت،" ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا، پرسە و سەرەخۆشیی لێکردین و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و
پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دوپاتکردەوە ".
مەسرور بارزانی وتیشی،" سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ
پەیوەندیی و هاوخەمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەربڕی ".
ئەوەشیخستەڕوو،" لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پەیوەندییەکانی
هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابورییەکانمان تاوتوێ کرد ".