وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی مانەوەی خوێندکاران لەئێران بڕیاریدا

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا، ماوەى مانەوەى خوێندکاران هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن بۆ (2026/4/15) درێژکرایەوە.


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکەو لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاردرا بە؛

١- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/3/28) تاکو (2026/4/15).
٢- لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.
٣- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.