بۆکردنەوەی گەروی هورمز لەڕێگای هێزەوە ئیمارات دەستی بە جوڵەکرد

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2849 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە کە دەوڵەتی ئیمارات هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ دامەزراندنی هێزێکی دەریایی نێودەوڵەتیی بە مەبەستی کردنەوەی گەرووی هورمز.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئیمارات بە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ڕاگەیاندووە کە ئامادەیە هێزە دەریاییەکانی خۆی بۆ ئەم مەبەستە جێگیر بکات و ئێستا خەریکی کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتیی و نەتەوە یەکگرتووەکانە تاوەکو تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووەکەدا پارێزراو بێت.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامانجی سەرەکیی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی بەرفراوانە نەک هەڵگیرساندنی جەنگ لەگەڵ ئێراندا.

 تا ئێستا تەنیا بەحرەین ڕەزامەندی دەربڕیوە و وڵاتانی دیکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن. سوڵتان جابر، بەرپرسێکی باڵای ئیماراتی، لە واشنتۆن باسی لەوە کردووە کە ئێران گەرووەکەی بە بارمتە گرتووە و هەموو جیهان باجەکەی لە بازاڕ و دەرمانخانەکاندا دەدەن.

 هەروەها باس لەوە دەکرێت کە سعودیە و ئیمارات بەهۆی هێرشە درۆنی و موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە و پایتەختی سعودیە، لە بڕیاری بەشداریی چالاکانە لە دژی ئێران نزیک دەبنەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی